سەرۆک بارزانی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ شا عەبدوڵڵا لە عەممان
سەرۆک بارزانی، له پێگه‌ی فەرمی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) نووسیویەتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ شا عەبدوڵڵا له عه‌ممان، باسمان له گرنگی به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان كوردستان و شانشینی ئوردن كرد".
ئێوارەی رۆژی هەینی 5-4-2019، سەرۆک بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک و بە بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرۆک بارزانی لەگەڵ شای ئوردن کۆ بووەوە.
باسنيوز
