لەبارەی دەوامەوە ئاگادارییەک بۆ فەرمانبەران بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 7/4/2019، بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا، تێیدا بڵاوی کردووەتەوە، "سەرجەم کارمەندان ئاگادار دەکەینەوە کە بەپێی هەردوو گشتاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبا دەوامی فەرمی ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆیە".
ڕوونیشکراوەتەوە، هەر فەرمانبەرێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی دەوام نەکات بەپێی ناوەڕۆکی هەردوو نوسراوەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
باسنيوز
