دوایین زانیاری لەبارەی ئەو شوێنانەی مەترسیی لافاو دەیانگرێتەوە
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "سەرجەم ئەو شوێنانەی کە ئاو گرتوونەتییەوە، ئەوانە بوون کە زیادەڕەوی (تەجاوز)یان کردووەتە سەر ڕووبارەکانی ھەرێمی کوردستان و لە ھێڵی سوور تێپەڕ یوون، ھەتا ئەو شوێنەی پێویستە ئاو چووە و زیادی کردووە، چاوەروانین زیاتریش ئاو بڕوات، ھەرچی بەناوی زەویی کشتوکاڵی کراوە، وانییە، ئەوە زەویی لای ڕووبارەکانن، بۆیە پربوونی بەنداوەکان ئەوانیش دەگرێتەوە".
گوتیشی: "ھیچ گوندێک ڕووبەڕووی نوقمبوون نەبووەتەوە، لە ھەندێک ناوچە ھەیە بەتایبەت تەقتەق کە شوێنی نزیکی ڕووبارن، رووبەرووی شەپۆلی ئاو بوونەتەوە".
ئەو بەڕێوەبەره گشتییە باس لەوەش دەکات، کە پلانمین ھەیە و لەگەڵ بەغدا ھەماھەنگی دەکەین بۆ ئەوەی زیاتر کۆنترۆڵی زۆربوونی ئاو بکرێت".
باسنيوز
