هەڵمەتی نیشتیمانیی کوتان دژی ئیفلیجی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

هەڵمەتی نیشتیمانیی کوتان دژی ئیفلیجی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
ئەمڕۆ هەڵمەتی نیشتیمانیی کوتان دژی ئیفلیجی منداڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت و نزیکەی یەک ملیۆن 680 هەزار منداڵ دەگرێتەوە.

د. چەتۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "ساڵانە چوار جار ئەم هەڵمەتە بەڕێوەدەچێت، دووجار لە بەهاران و دوو جار لە پایزان و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت".

راشیگەیاند: "ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە خواری پێنج ساڵانە و ئەگەر منداڵەکە پێشتریش کوترا بێت ئەوا دووبارە دەکوترێتەوە".





K24 –
Top