له كه‌ركووك دەستكرا بە دەركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ى ماڵە كورد و مۆڵه‌تى یه‌ك هه‌فته دراوه خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووكه‌وه بڕیاری ئه‌وه درا، كه به بیانووى جۆراوجۆر دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى به‌هارى نوێ له كه‌ركووك، كه له زۆرینه‌ى كورد پێكدێن، ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، ئێستاش ڕیار دراوه ته‌نیا كورده‌كانى نێو خانووه‌كانى ته‌نیشت په‌یمانگاى ته‌كنیكیی كه‌ركووك ده‌ربكرێن، كه ته‌نیا مۆڵه‌تى یه‌ك هه‌فته‌یان پێ دراوه بۆ چۆڵكردنى ئه‌و خانووانه، له‌كاتێكدا چه‌ندین ماڵی عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ن له هه‌مان شوێن به ئه‌وان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌ستێك هه‌یه له كه‌ركووكه‌وه ئاراسته ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورد له هه‌ر شیوێنێک و ناوچه‌یه‌ك بێت به بیانووى ئه‌وه‌ى خانووه‌كانیان تاپۆیان نییه، یان له‌سه‌ر زه‌ویى حكوومه‌ت خانوویان دروست كردووه، یانیش له‌و شوقانه‌ى حكوومه‌ت، كه له شاره‌كه‌دا نیشته‌جێن ده‌ربكرێن. چاودێرانی دۆخی كه‌ركووكیش ئه‌و هه‌وڵه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه كورد شاره‌كه چۆڵ بكات و نفووسی عه‌ره‌ب له شاره‌كه زیاد بێت، كه ئه‌وه‌شیان له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یه، كه له‌دواى خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوه‌كوو ئێستا ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامه.
یه‌كێك له هاووڵاتییانه‌ى ئه‌و ماڵانه‌ی ته‌نیشت په‌یمانگاى ته‌كنیكیی كه‌ركووك، كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكه‌ین، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "ئه‌و خانووانه‌ى ده‌كه‌وێته سنوورى په‌یمانگاى ته‌كنیكیی كه‌ركووك، زیاد له 100 ماڵ ده‌بن و به‌شی زۆری ماڵه‌كان، به‌تایبه‌ت كورده‌كان له ساڵی 2004ه‌وه له‌و خانووانه نیشته‌جێن و ئێستاش به بڕیاری دادگا ته‌نیا مۆڵه‌تى یه‌ك هه‌فته دراوه به ماڵه كورده‌كان بۆ چۆڵكردنى ئه‌و خانووانه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ ماڵێكى عه‌ره‌ب یاخود توركمان ئه‌و پسووله‌یه‌ى دادگایان به مه‌به‌ستی چۆڵكردنى ئه‌و خانووانه بۆ نه‌هاتووه".
گوتیشی: ”ئێستا له كه‌ركووك عه‌ره‌ب به ئاره‌زووی خۆیان زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌ویى حكوومى و بازرگانى و خانوو و گه‌راج و باڵه‌خانه دروست ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌یانه‌وێت كورد له هه‌موو شوێنێكى كه‌ركووك به بیانووى جۆراوجۆر ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام دانیشتووانى كوردى خانووه‌كانى سنوورى په‌یمانگاى ته‌کنیكیى كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوو نه‌كرێنه‌وه ئه‌و خانووانه چۆڵ ناكه‌ن“.
له‌م باره‌یه‌وه، غه‌فوور ساڵح، جێگرى لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى یه‌كێتی، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند، پێشتریش سكاڵا له‌سه‌ر ئەو ماڵانه‌ى ته‌نیشت په‌یمانگاى ته‌كنیكیى كه‌ركووك هه‌بوو، به‌ڵام رێگه‌مان نه‌داوه ده‌ربكرێن، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه له‌نێو ئه‌و خانووانه‌دان ده‌ربكرێن، به‌ڵام له گه‌ڕه‌كى تر وه‌ك كوردستان (فه‌یله‌ق) و شوێنه‌كانى تر فشار له‌سه‌ر كورد كراوه، كه خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ئێستا كۆمه‌ڵێك ماڵی تر له‌ژێر چاودێریدان له‌و گه‌ڕه‌كه (فه‌یله‌ق) بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ربكرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتی ڕاشی گه‌یاند، ئه‌و كرده‌وانه‌ش زیاتر ده‌ستی راكان جبووری، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركووكی له‌پشته و ئه‌و زیاتر ده‌ستی هه‌یه له ته‌عریب و هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌بی هاورده ده‌هێنێته شاره‌كه و كارتى زانیاری‌یان بۆ ده‌رده‌كات“.
پێوه‌ند به‌م باسه، عه‌دنان كه‌ركووكى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى كه‌ركووك گه‌رمیانى پارتی، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شوێنێكى كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ى سه‌پێنراوى شاره‌كه‌وه به‌بیانووى جۆراوجۆر ته‌نیا فشار له‌سه‌ر ماڵه كورده‌كان ده‌كه‌ن، كه خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له شوێنێك زێدەڕۆیی كرابێت و خانووش دروست كرابێت، خۆ به ته‌نیا كورد ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، خه‌ڵكى تریش كردوویه‌تى، به‌ڵام له‌دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا فشار له كورد ده‌كرێت بۆ چۆڵكردنى شاره‌كه‌یان، ده‌نا هیچ بڕیارێكى یاسایی نییه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكات سه‌رپێچیی یاسا كرابێت، راكان جبوورى به گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و به هاوكاریى ده‌سه‌ڵاتى سه‌پێنراوى سه‌ربازى كار دژ به كورد ده‌كات و ئێستا هەڵوێستی كورد له شاره‌كه‌ش لاوازه، ئه‌وه‌ش بۆ خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شاره‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه داگیر كرا".
ئه‌و به‌رپه‌رسه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك كورد هه‌یه به گرێبه‌ست نێشته‌جێن و هه‌ندێكیان پاره‌یان داوه چوونه‌ته ناو ئه‌و خانووانە له كه‌ركووك و به شێوه‌یه‌كى ئسووڵی نیشته‌جێ بوونه، نه‌ك پێچه‌وانه‌ى یاسا مامه‌ڵه‌یان كردبێت.
له كه‌ركووك 14 گه‌ڕه‌كى بێ تاپۆ له شاره‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانەى به‌شێوه‌ى ئه‌ندازه‌یی دابه‌ش كراون و كارتى زه‌وییان هه‌یه، به‌شی زۆری ئه‌و زه‌وییانه‌ش دراوه به ئاواره‌كانى كه‌ركووك، كه له ساڵانى هه‌شتاكان و نه‌وته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ئاواره بوون و پاش 2003 گه‌ڕانه‌وه و دواى خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017 ئیداره‌ى سه‌پێندراوى كه‌ركووك هه‌وڵی رووخاندنى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه زۆرینه‌یان كوردن ده‌دات.
باس‌نیوز
