بکوژی دوكاندارەكەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر دەستگیر کرا

بکوژی دوكاندارەكەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر دەستگیر کرا
: "بكوژی دوكاندارەكەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان دەستگیر كراوە، پۆلیسی ھەولێر زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو".

عەمید عەبدولقادر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "ئەو كەسەی دوێنێ لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر تەقەی لە دوكاندارێكی كرد و كوشتی دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە دەخەینەڕوو".

ئێوارەی دوێنێ 5/4/2019 كەسێكی دەمامكدار لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر تەقەی لە دوكاندارێك كرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
k24-
Top