هۆشیار زێباری ناونیشانی ئه‌و پۆستانه ئاشكرا ده‌كات كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون
هۆشیار زێباری ره‌تیده‌كاته‌وه حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بنكه فراوان بێت و ده‌شڵێت: لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوانیان واژۆ كراوه.
هۆشیار زێباری, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ديموكراتى كوردستان حكوومه‌تی داهاتوو له هه‌ر سێ لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان پێك دیت.
ئه‌م قسانه‌ی زێباری له میانه‌ی به‌شداریكردن و روونیشی كرده‌وه، لایه‌نه‌كان به گوێره‌ی مافی خۆیان پۆستیان وه‌رگرتووه.
ئاشكراشیكرد، یه‌كێتی 6 وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گرێت و دووپاتی كرده‌وه، كاتی زۆرمان له ده‌ستچووه و ده‌بێت خۆمان بۆ گۆڕانگارییه‌كان ئاماده بكه‌ین.
زێباری له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیش له هه‌رێمی كوردستان گوتی، یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازییه و پابه‌ند ده‌بین، دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بینه‌وه.
k24-
