روونكردنه‌وه له باره‌ی ده‌نگه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌نداوی دوكان ده‌درێت
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەنداوی دوکان دەنگێکی گەورە بیستراوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیان ترسیان لێ نیشتووە.
دەنگەکە زۆر بەرز بووە و زۆرینەی خەڵکی دوکان گوێیان لێبووە و هەستیان پێکردووە، بەو هۆیەوە چەند گەڕەکێک کە لە ئاستی رووی دەریاچەکە نزمن، لەوانە گەڕەکی پیشەسازی، بەشێک لەهاووڵاتیان ماڵەکانیان چۆڵکردووە.
هاووڵاتیان ترسیان لەوە بووە بەنداوەکە کێشەیەکی بۆ دروست بووبێت، بەڵام تیمی ئەندازەیی هاووڵاتیان لە سەلامەتی بەنداوەکە دڵنیا دەکەنەوە.
ڕێوبەرایەتی بەنداوی دوکان و ئەوان هۆكاری ئەو دەنگە بەرزەیان گێڕایەوە بۆ دەرچوونی هەوا لە سپیل وه‌ی بەنداوەکە، بەهۆی زۆری سەرڕێژی شەپۆلەکانی ئاو.
جەخت لەوەش دەکەنەوە، بەنداوەکە هیچ کێشەیەکی نیيە و ئەو دەنگەی بیستراوە، بابەتێکی تەکنیکی تایبەت بە بەنداوەکە بووە و مەترسی نيیە.
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ كه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئاستی ئاو له زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه و لافاو هه‌ستاوه، به‌و هۆیه‌وه‌ش زه‌ره‌ر و زیان به زۆرێك له رێگه و پرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه
k24-
