دكتۆر عەرەفات كەرەم: پارتی داوای لە ھەموو لایەنە سیاسییەكان كردووە بەشداری لە كابینەی حكوومەتدا بكەن
سەرۆكی پێشووی فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "تا حكوومەتێكی بەھێز لە ھەرێمی كوردستان پێك بێت، پارتی داوای لە ھەموو لایەنە سیاسییەكان كردووە بەشداری لە كابینەی حكوومەتدا بكەن".
دكتۆر عەرەفات كەرەم ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆسرەت رەسووڵ عەلی و یەكێتی بە گشتی، پەیامێكی گرینگ و لە كاتی خۆیدا بوو، وەڵامی كاك كۆسرەتیش بەرپرسیارەتی تێدا بوو، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێك بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە پێكھێنانی كابینەی نوێ، لەبەر ئەوەی ھەموو كێشەكان تەنیا بە دانوستان چارە دەكرێن".
لەبارەی كۆبونەوەی پارتی و یەكێتییەوە، دكتۆر عەرەفات گوتی: "لەم هەفتەیەدا پارتی و یەكێتی دەگەنە چارەسەرێك بۆ پێكھێنانی حكوومەت و چارەكردنی ناكۆكیی نێوانیان ".
