لاڤرۆڤ: هاوههڵوێستى توركیا نین بۆ پێناسهكردنى كورد بهتیرۆرست
هیچ كۆبونەوەیەكیان لهدژی كوردەكانی سوریا نهكردوه
سێرجى لاڤرۆڤ، لەچاوپێكەوتنێكی تهلهفزیۆنیدا رایگەیاند، لەگەڵ توركیا هاوهەڵوێست نین لەبارەی بەتیرۆرست ناساندنی كوردەكانی سوریا، بەڵام لە نیگەرانیەكانی توركیا سەبارەت بەبونی ئەو هێزە كوردیانە لە سنورەكانی ئەو وڵاتە تێدەگەین.
لەگەڵ توركیا هاوهەڵوێست نین لەبارەی بەتیرۆرست ناساندنی كوردەكانی سوریا
وتیشی، كوردەكان لە سوریا زۆر ناوچەیان بەهاوكاری ئەمریكا كۆنترۆڵكرد هەرئەوەش هۆكاری نیگەرانیەكانی توركیایە، ئاماژەی بەوەشدا، سوریا لە ناو ئاگردایە و كێشەی ئیدلب قوڵبۆتەوە هەربۆیە پێویستە سەرجەم هێزەكان، ئارامی نێوانیان بپارێزن.
خهندان
