سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی باڵیۆزی پێشووی فەرەنسا دەكات
بە بۆنەی كۆچی دوایی بێرنارد دۆرین باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ شەممە 23/ 2 /2019 لە ڕێی بروسكەیەكەوە بۆ خانەوادەی باڵیۆز بێرنارد دۆرین، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستە كردن.
لە برووسكەكە سەرەخۆشییەدا باڵیۆز "بێرنارد دۆرین"ی بە دۆستی گەلی كوردستان و دۆستێكی نزیكی خۆی وەسف كردووە.
باسنيوز
