بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18-2-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18-2-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنی (دەستپێک)، تەواو بکات.
بەهۆی ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تا ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکە، کە سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەو حزبە دیاریکراوە، چاوەڕێ دەکرێ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرێن.
کاندیدی پارتی دیموکاتی کوردستان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێمن هەورامیی ئەندامی سەرکردایەتیی ئەو حزبەیە و مونا قەهوەچیش وەک نوێنەری تورکمانەکان، کاندیدی سکرتێری پەرلەمانە.
شەوی رابردوو دەنگۆی دواخستنی کۆبوونەوەکە بڵاو بووەوە، بەڵام ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندبوو، کە ”هیچ ڕێکهوتنێک بۆ دواخستنی کۆبوونهوهی پهرلهمان نهکراوه. کۆبوونهوه له ڕۆژی خۆی دهکرێت“.
باسنیوز
