فهرماندهی هێزەکانی ئهمریكا: پاش کشانەوەشمان پێویستە پشتیوانی كورد بکەین
بەپێی ماڵپەڕی RTی روسی، ژەنڕاڵ جۆزیف ڤۆتێل، فهرماندهی فهرماندهیی ناوهندیی ئهمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندوە، "پاش کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا پێویستە واشنتن بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی هێزە کوردییەکان لە سوریا".
پاش کشانەوەی هێزەکانمان لە سوریا پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی شەڕڤانان
ئاماژەی بەوەشکردوە، "کوردەکان بەردەوام لە ماوەی شەڕی داعشدا هاوشان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان جەنگاون و بەشێکی سەرەکیش لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێکدەهێنن، بۆیە پێمان باشبوە واشنتن پاش کشانەوەی هێزەکانیشی یارمەتی هێزە کوردییەکان بدات".
کوردەکان بەردەوام لە ماوەی شەڕی داعشدا لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان جەنگاون
لە ماوەی رابردودا هاوکاریکردنی کورد لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە ناڕەزایەتی تورکیای لێکەوتەوە، بەوپێیەی هێزە کوردییەکانی سوریا بە بەشێک لە هێزەکانی پەکەکە دەزانێت.
تورکیا پێیوایە هەرجۆرە هاوکارییەکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هاوکاریکردنی پەکەکەیە کە زیاتر لە سێ دەیەیە لەگەڵیدا لە جەنگدایە.
19ی مانگی 12ی ساڵی رابردو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریدا هێزەکانیان لە سوریا بکشێنێتەوە، چونکە "شەڕی داعش کۆتایی هاتوە و ئەرکەکانیان تەواو بوە".
بڕیارەکەی ترەمپ ناڕەزایی بەشێک لە سەرکردەکانی ئەمریکا و نیگەرانی هێزە کوردیەکانی لێکەوتەوە و هەریەکە لە جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە، بەڵام دواتر ترەمپ دڵنیاییدا لەوەی شەڕڤانان دەپارێزێت.
خەندان
