فراکسیۆنی نەوەی نوێ: بەشداری لە دانیشتنی ١٨ی شوباتی پەرلەمان دەکەین

 فراکسیۆنی نەوەی نوێ: بەشداری لە دانیشتنی ١٨ی شوباتی پەرلەمان دەکەین
فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە فەرمی بەشداریکردنی خۆی لە کۆبوونەوەکەی ١٨ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.



کەناڵی (NRT)ی نزیک لە نەوەی نوێ، لە زاری فراکسیۆنەکەوە بڵاوی کردەوە کە لە دانیشتنی سبەی دووشەممە ١٨ی ٢ی ٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستاندا، نەوەی نوێ بەشداری دەکات و کاندیدیشیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەبێت.



هاوکات فراکسیۆنەکە داوای کردووە لە دانیشتنەکەی ١٨ی شوباتدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.



ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی زانیارییەکان تاوەکوو ئێستا یەکێتی بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش نەکردووە. هەرچەندە بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی پەرلەمانتاران کراوە.


باسنیوز
Top