نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی چیك کرد
له دیدارێكدا كه میخال سڤوبودا كونسووڵی چیك له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، ڤیجیتال سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگه‌كانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شی كراوه له ماوه‌ی كاركردنی و هیوای به‌رده‌وامیی ئاسانكاری و هاوكاریی بۆ باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی خواست و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز ڤیجیتال له كاری نوێ‌دا خواست و ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كونسولخانه‌ی چیك له هه‌رێم و باڵیۆزی نوێیان له به‌غدا دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چیك له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو
kdp _
