لە سۆران كەمپینێك بۆ داكۆكیكردن لە ژنان راگەیەندرا

 لە سۆران كەمپینێك بۆ داكۆكیكردن لە ژنان راگەیەندرا
ڕێكخراوەی ئایلان بۆ پرسی ژن و منداڵان، بە هاوكاریی كۆمەڵێك چالاكوانی خۆبەخشی دەڤەری سۆران، كەمپینی (ژن مەكوژن، ژن ژیانە)یان راگەیاند.

كەلسووم گەزنەیی، سەرۆكی ڕێكخراوی ئایلان بۆ پرسی ژن و منداڵان، رايگەیاند: "لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان، وەك ڕێكخراوەی ئایلان بۆ پرسی ژن و منداڵان، بە هاوكاریی كۆمەڵێك چالاكوانانی خۆبەخشی دەڤەری سۆران، كەمپینێكمان بە ناونیشانی (ژن مەكوژن، ژن ژیانە) ڕاگەیاند و گرنگی بە چەند چالاكییەكی تایبەت بە داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان دەدەین".

سەرۆكی رێكخراوی ئایلان بۆ پرسی ژن و منداڵان، گوتیشی، دروشمی (ژن مەكوژن، ژن ژیانە) لەسەر دیواری كووچە و كۆڵان و شوێنە گشتییەكان دەنووسین و ئامانجمان هۆشیاركردنەوەی خەڵكە، لەگەڵ نمایشكردنی كورتە ڤێدیویەك ڕۆژانە لە شاشەی رێكڵامی ناو بازاڕ، تایبەت بە توندوتیژی بەرامبەر ژنان و كوشتنی ژنان، درێژە بە کەمپینەکەمان دەدەین"










باسنيوز
Top