کۆبوونەوەی حکومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر بوودجە دواخرا

کۆبوونەوەی حکومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر بوودجە دواخرا
وابڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی حکومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر بوودجە ئەنجامبدرێت، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت " بەهۆی ئامادەنەبوونی حکومەتەوە کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە".

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، بەهۆی ئامادەنەبوونی حکومەتەوە کۆبوونەوەکە دواخرا و پێدەچێت پرۆژەکەیان تەواونەکردبێت و بە تەواوی رێککەوتنی لەسەر نەکرابێت و ئەو گۆڕانکارییانەی کە پێویستە تێیدا بکرێت لەلایەن حکومەت و وەزارەتی داراییەوە دەبێت رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

سەبارەت بەوەی کە دواخستنی کۆبونەوەکە پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوتەوە هەبێت وتیشی، نرخی نەوت هەرچەندێک بێت دەبێت حکومەت پرۆژە یاسای بوودجەی هەبێت.

دەشڵێت، رەنگە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر سەرجەم ئەو وەزارەتانە بکرێت کە ماون لە کابینەی حکومەتدا.

لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠١٩ رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا بۆ پەسەندکردنی، کە پێشتر حکومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئامادەیکردبوو.




خەندان
Top