ئەمشەو بومەلەرزەیەکى بەهێز هەرێمى کوردستانى هەژاند

ئەمشەو بومەلەرزەیەکى بەهێز هەرێمى کوردستانى هەژاند
ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٧ خولەک بومەلەرزەیەکى بەهێز هەرێمى کوردستان گرتەوەو بەڕێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەى سلێمانیش ڕایگەیاند چەقى بومەلەرزەکە سەرپێلى زەهاو بووە لە سنوورى خاکى ئێران.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند:" کاتژمێر ٧:٣٧ خولەکى ئەمشەو بومەلەرزە لە تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان هەستى پێکراوە

لەو بارەیەوە ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەرى کەشناسى و بومەلەرزەى سلێمانى بە خەندانى ڕاگەیاند: " بومەلەرزەکە لە سلێمانى بە گوڕى ٦.٥ پلە بووە بە پێوەرى ڕێختەر ".
وتیشى : " بوومەلەرزەکە بەشێکە لەو ژمارە بوومەلەرزەى ئەمرۆ خاکى ئێرانى هەژاندووەو چەقى بومەلەرزەکەش ناوچەى سەرپێڵى زەهاوى سنوورى عێراق – ئێران بووە.
بەپێى ئاژانسەکانى کەشناسى بومەلەرزەکە لە بەشێکى زۆر لە پارێزگاکانى عێراق و بەشێک لە پارێزگاکانى ئێران و وڵاتى کوێت هەستى پێکراوەو چەقى بوومەلەرزەکەش ناوچەى سەرپێڵى زەهاوى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووە.






خەندان
Top