پێکدادان لە نێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکرانیا روویدا

پێکدادان لە نێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکرانیا روویدا
دوای ئەوەی سێ بەلەمی سەربازیی ئۆکرانیا سنووری رووسیایان بەبێ مۆڵەت بەزاند، هێزی دەریاوانی رووسیا رووبەڕوویان بویەوە و پێکدادان دروستبووە.

خزمەتگوزاریی ئاسایشی رووسیای فیدراڵ ( ئێف ئێس بی) کە بەرپرسە لە پاراستنی سنووری رووسیا رایگەیاندووە، ئەوان ناچاربوون تەقە لەو سێ بەلەمە بکەن چونکە سنووریان بەزاندووە و بەڵگەیان هەیە ئۆکرانیا مەبەستی گێچەڵبووە لەگەڵ رووسیا.

ئۆکرانیاش، رووسیا بە هێرشکردنە سەریان تۆمەتبار دەکات و تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، سێ سەربازی ئۆکرانی لە پێکدادانەکان برینداربوون، بەڵام تەندروستیان جێگیرە.

بەهۆی هەستیاریی بارودۆخەکە، نیکی هاڵی، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان, تویتێکردووە و نووسیویەتی: "کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش سبەی کاتژمێر 11 بەڕێوەدەچێت".

لە ساڵی 2014، رووسیا، هەرێمی کریمیا کە بەشێک بوو لە ئۆکرانیا کردە بەشێک لەو وڵاتەکەی، لەو کاتەوە جەنگی ناوخۆی لە ئۆکرانیا دروستبووە و پەیوەندی رووسیا و ئۆکرانیاش بە تەواوی تێکچووە.






K24

Top