د. بەشیر: بەشی زۆری داواكارییەكانی كورد لە بودجەدا جێگیر دەكرێن

	 د. بەشیر: بەشی زۆری داواكارییەكانی كورد لە بودجەدا جێگیر دەكرێن
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گوتی، لەم حەفتەیەدا دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەدرێت، بۆ پڕۆژەیاسای بودجەیش خاڵی زۆر باش پێشكەش كراون و زۆربەی داواكارییەكانی كورد لە بودجەدا جێبەجێ دەكرێن.

لە ماوەی ڕابردوودا، لیژنەی دارایی ٥٠ خاڵی سەبارەت بە كەموكوڕییەكانی بودجە پێشكەشی وەزارەتی دارایی كرد، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە بودجەدا بكات و دووبارە رەوانەی پەرلەمانی بكاتەوە، بۆیە بڕیارە سبەی كۆبوونەوەیەكی دیكە لە نێوان ھەردوو لیژنەی حكوومەت و پەرلەمان بەڕێوە بچێت و تێیدا وەزارەتی دارایی وەڵامی داواكاریی پەرلەمان بداتەوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، د. بەشیر خەلیل حەداد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چاوەڕوان دەكرێت لەم حەفتەیەدا ئەو وەزارەتانەی كە ماون لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقدا، یەكلا بكرێنەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت، ئەگەر ھەموویش یەكلا نەكرێنەوە، بەشی ھەرەزۆریان یەكلا دەكرێنەوە".

حەداد گوتیشی: "گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بەردەوامە و خاڵی زۆر باشیش بۆ پڕۆژەیاسای بودجە پێشكەش كراون، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە و بەشی ھەرەزۆری داواكارییەكانی كورد لە بودجەدا جێگیر دەكرێن، بۆیە گۆڕانكاریی باش لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕوو دەدات و لە بەرژەوەندیی ھەرێمی كوردستاندا دەبێت".
kdp-
Top