جیهان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌ گرنگ ده‌زانێت

جیهان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌ گرنگ ده‌زانێت
نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنێن، لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یان کۆبیچ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "گەشبینم بەرامبەر ئەوەی هەولێر و بەغدا کێشەکانیان چارەسەر بکەن" و دەشڵێت: "لە بارەی پرسی نەوتەوە ڕێککەوتن کراوە".

كۆبیچ داواشدەکات، "کیشەی کەرکوک بەڕێگای سیاسی چارەسەر بکرێت".

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ نێردەی یەکێتی ئەورووپا لە هەولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "جگە لە گفتوگۆ نابێت هەولێر و بەغدا بیر لە هیچ شتێکی دیکە بکەنەوە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان"، داواشدەکات، "لە کابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی کوردستاندا هەموو لایەنەکان بەشداری تیادا بکەن"
k24 -
Top