ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئاكپارتی ده‌بین
باخچه‌لی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له ئیزمیر، ئاشكرای كرد بۆ شاری ئیزمیر و ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را هیچ كاندیدێكیان نابێت، به‌ڵكو لایه‌نگرانیان پشتیوانی له كاندیدی ئاكپارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و 3 شاره.
ئاشكراشی كرد له هه‌ر شوێنێك جه‌هه‌په و هه‌ده‌په هاوپه‌یمانی ببه‌ستن ئه‌وان وه‌كو مه‌هه‌په بۆ دژایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانیه و دژایه‌تی هه‌ده‌په پشتی ئاكپارتی ده‌كەن.
باخچه‌لی هه‌ده‌په‌ی وه‌كو پارتێكی تیرۆریست ناساند و ره‌خنه‌شی له دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا گرت به‌وه‌ی چۆن ده‌توانێت بڕیاری ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بدات.
هەروەها سووكایەتیشی بەهاوپەیمانییەتی جەهەپە و هەدەپە كرد و بە(سووك) وەسفی كرد.
باسنيوز
