ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ئاكپارتی ده‌بین

 ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی: بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ده‌په‌ له‌گه‌ڵ ئاكپارتی ده‌بین
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی مه‌هه‌په‌ رایگەیاند له‌ هه‌ر شارێك جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ هاوپه‌یمانی ببه‌ستن بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، ئه‌وانیش له‌و شوێنه‌ پشتگیری له‌ ئاكپارتی ده‌كه‌ن.

باخچه‌لی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له‌ ئیزمیر، ئاشكرای كرد بۆ شاری ئیزمیر و ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را هیچ كاندیدێكیان نابێت، به‌ڵكو لایه‌نگرانیان پشتیوانی له‌ كاندیدی ئاكپارتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و 3 شاره‌.

ئاشكراشی كرد له‌ هه‌ر شوێنێك جه‌هه‌په‌ و هه‌ده‌په‌ هاوپه‌یمانی ببه‌ستن ئه‌وان وه‌كو مه‌هه‌په‌ بۆ دژایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ و دژایه‌تی هه‌ده‌په‌ پشتی ئاكپارتی ده‌كەن.

باخچه‌لی هه‌ده‌په‌ی وه‌كو پارتێكی تیرۆریست ناساند و ره‌خنه‌شی له‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا گرت به‌وه‌ی چۆن ده‌توانێت بڕیاری ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بدات.

هەروەها سووكایەتیشی بەهاوپەیمانییەتی جەهەپە و هەدەپە كرد و بە(سووك) وەسفی كرد.










باسنيوز
Top