یەکێتی کەرکووک دەفرۆشێ و ئۆباڵی لەباربردنی سەربەخۆییش دەخاتە ئەستۆی پارتی

 یەکێتی کەرکووک دەفرۆشێ و ئۆباڵی لەباربردنی سەربەخۆییش دەخاتە ئەستۆی پارتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکدا کەرکووک لە ڕێگەی گرووپێکی خیانەتکاری نێوخۆیەوە دەفرۆشێت و دەبێتە هۆکاری لەدەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان، کەچی ئۆباڵی لەباربردنی سەربەخۆیی دەخاتە ئەستۆی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە چوارچێوەی ئەو دەیان هەواڵ و زانیارییە هەڵبەستراو و ناڕاستانەی کە میدیاکانی سەر بە لاهوور جەنگی و خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دژی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بڵاوی دەکەنەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠١٨، سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی کە بە پشتیوانیکردنەکانی لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری حزبەکەی ناسراوە، بە یەکێک لەو میدیایانەی سەر بە لاهوور جەنگی ڕاگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانی لەبار بردووە.

ئەو لێدوانەی سەرکردەکەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە چاودێران و سەرجەم بەڵگە ڤیدیۆیی و وێنەیی و دەنگییەکان بە ئاشکرا ئەوە دەردەخەن کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گرووپێکی باڵادەستی ئێستای نێو یەکێتی، لە ڕێگەی ئەنجامدانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بوونەتە هۆکاری لەدەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەشەوە پرسی سەربەخۆیی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم دواکەوتووە.

پێشتر فازڵ بەشارەتی، ئەندامی خولی سێیەمی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە یەکێتی هیچ پێگەیەکی لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستاندا نەماوە و بەشێکی دارایی سەرکردەکانی یەکێتیش کە لە ڕێگەی عێراقچێتیکردن و قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستیان دەکەوت، لە ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەبڕدرێن، بۆیە میدیاکانی سەربە خیانەتکارانی نێو یەکێتی کەوتوونەتە دژایەتیکردنی حکوومەت.










باسنیوز
Top