پارتی دەست بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکات

 پارتی دەست بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.



بەپێی زانیارییەکان، پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکا بۆ دەستپێکردنەوەی سەردانەکانی، چونکە لە یەکەم سەردانییەوە، شاندی پارتی پەیامی حزبەکەی گەیاندووەتە ئەو حزبە و چاوەڕێی وەڵامی ئەو دوو حزبەیە.



دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ـی ئەیلوولی 2018، هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بڕیاریان داوە بەشداریی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەکەن.



رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.



ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان لە خولی پێنجەم:



- پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.

- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.

- بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.

- نەوەی نوێ، 8 کورسی.

- کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.

- بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.

- ئازادی، 1 کورسی.

- سەردەم، 1 کورسی.



پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):



- تورکمان، 5 کورسی.

- مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.

- ئەرمەن، 1 کورسی.



باسنیوز
Top