دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرزبوونەوە، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.


ئەمڕۆ شەممە 24/11/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە بەرزبوونەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 100 دینار بوو.


هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگیری مایەوە و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 59 و 04 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 50 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1223 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1227 دۆلار بوو.


نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 180,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 207,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 237,000 دینار
bas news-
Top