ئاسایشی سۆران دەستی بەسەر 30 کیلۆگرام هیرۆییندا گرت
عه‌مید سدیق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران، بە (كوردستان 24)ی راگه‌یاندووە، بڕی مادده هۆشبه‌ره‌كه له 30 كیلۆگرام زیاتره و له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
روونیشی کردووەتەوە، مادده هۆشبه‌ره‌كه له ژێر كوشین و چه‌ند شوێنێكی نادیاری ناو ئۆتۆمبیله‌كه حه‌شاردرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران ئاشکراشیکردووە، ئه‌و كه‌سه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی پێبووه ناوی (ع. ع. ص)ـه و دانیشتووی هه‌ریره، مادده هۆشبهرهكهش، له رێگه‌ی كۆڵه‌پشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)ـه‌وه هێنراوه‌ته باشووری كوردستان.
ئاماژەشی بەوەکردووە، کە پێشتر زانیاری‌یان له باره‌ی هێنانی ئه‌و مادده‌یه هه‌بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ش توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه مادده هۆشبهرهدا بگرن.
جهختیشکردووەتەوە، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانییان به‌و مادده‌یه كردووه و گوتیشی: "هه‌ندێك شت له‌به‌رده‌ستن، كه گه‌یشتینه ئه‌نجام هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه".
bas news-
