پاره‌ى كارمه‌ندانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى عێراق دابه‌ش ده‌كرێت
ڕزگار حاجی، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕاگه‌یاند: "دواى ڕاگرتنى بڕیارى سڕكردنمان و ده‌ستكردنه‌وه‌مان به كاره‌كانمان، ڕێكاره‌كانى دابینكردن و دابه‌شكردنى پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئایارى ئه‌مساڵى عێراقمان ته‌واو كردوه و پاره‌كه ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو پاره‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ كارمه‌ندانى هه‌رێمى كوردستان له بانكى شارى كه‌ركووك داده‌نرا و له‌وێوه ده‌گوزارایه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و جاره هه‌ژمارى حسابییان له بانكى ناوه‌ندى عێراق له شارى هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه.
ڕزگار حاجی، گوتیشی: "ورده‌كارییه‌كى كه‌مى ماوه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پاره‌كه به‌سه‌ر كارمه‌ندانى هه‌ڵبژاردنه‌كه، دابه‌ش ده‌كرێت".
bas news-
