سەردانەکەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا کلیلی چارەسەری کێشەکانە
له‌مباره‌یه‌وه ئازاد عوسمان, پسپۆڕی یاسایی له لێدوانێكدا دووپات ده‌كاته‌وه، ئەم سەردانەی بارزانی هەولێر و بەغدای خستووه‌ته قۆناخێکی تازەوه، بەو جۆرە دەبێتە کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان، بە تایبەت کێشە دەستووریەکانی وەک چارەسەری مادەی 140 و پشكی هه‌رێم له بودجەی گشتی عێراق، کە ئەم دوو گرێ كوێرانه کێشەی سەرەکی هەردوولان.
لە روی سیاسیشەوە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی کاردانەوەی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوه، بە جۆرێک ولاتانى ده‌ره‌وه‌ش پشتگیری گفتوگۆکان دەکەن.
سیاسیەکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئەم قۆناهە تازەیەى لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست دەبێت، بەرهەمدار دەبێت و چارەسەری زۆرێک لە کێشەکان دەکات, دهشلين: پێوستە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش پشتگیری بکرێت.
لە ماوەی رابردوودا سەردان و گفت‌وگو لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی کێشەکان چاره‌سه‌ر بكرێن, به‌لام دواى سەردانەکەی سەرۆک بارزانى بۆ بەغدا و نەجەف، توانرا هەردوولا بخاتە قۆناغێکی تازە و بەپرسانی عێراقیش بە سەردانيكى مێژوويی و سیاسی پڕ بەرهەم ناوی دەبەن.
له هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا كاردانه‌وه‌ى زۆری لێكه‌وتەوە و چين و توێژه‌كانى كوردستان بهگهشبينييهوه له‌سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌ڕوانن.
k24 -
