بارانبارین بەردەوام دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە ئەمڕۆ و سبەش كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

k24-
Top