له جارێكی دی كهوتنهوهی مووسڵ هۆشداریی دهدرێ
لە ساڵی ٢٠١٤ گرووپی تیرۆریستی داعش شاری مووسڵی داگیر کرد و وەک پایتەختی خەلافەتەکەی ناساندی، تا ساڵی ٢٠١٧ ھێزە عێراقییەکان بە ھەماھەنگی و پاڵپشتیی ھێزی پێشمەرگە توانییان شارەکە لە داعش پاك بکەنەوە، لەوبارەیەوە عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ بۆ مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد "ھەموو ئەو زانیاریانەی لەبارەی بەھێزبوونی داعش لە سنووری مووسڵ بڵاو دەکرێنەوە راستن؛ ماوەیەکە شانە خەوتووەکانی داعش دەستیان بە جووڵە کردووە و قەبارەی گرووپەکە زیادی کردووە لە مووسڵ.''
دوای ئەوەی موقتەدا سەدر و ژمارەیەکی دیکەی سەرکردەی عێراقی ھۆشدارییان لە کەوتنی شاری مووسڵ دا، دوو ڕۆژی ڕابردوو فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە ھاوبەشەکان و چهند فەرماندەی دیكهی سەربازی و ئەمنیی عێراق لە بەغداوە گەیشتنە شاری مووسڵ و بڕیارە رێوشوێنی توند بگرنەبهر بۆ چاودێریی جووڵەی تیرۆریستانی داعش و، دهیانهوێ مەترسی و ھەڕەشەی داعش لەسەر مووسڵ بڕەوێننەوە.''
عەمید ھەژار عومەر، بەرپرسی ھەماھەنگی وەزارەتی پێشمەرگە باوهڕی وایه، كه جووڵەی داعش پەیوەستە بە رەوشی سووریا و رەوشی ناوخۆی عێراقهوه، چونکە دوای ئەوەی لە درێرەزۆر سەرکەوتنی بە دەست ھێنا، داعش لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریایش کەوتنە خۆئامادەکردن و دروستکردنی ھەڕەشە لەسەر عێراق، بەتایبەتی بۆ پارێزگای نەینەوا؛ ئهو گوتیشی ''ئێستا لە زۆرێک لە ناوچەکانی مووسڵ داعش گەڕاوەتەوە و دەستەڵاتیشی ھەیە.''
عەمید ھەژار عومەر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، داعشەکانی عێراق خەڵکی ناوچەکەن، وەزارەتی پێشمەرگە بە وردی چاودێریی زیادبوونی جووڵەی داعش لە ناوچە جیاوازەکان دەکات و ''بەردەوام لە رێگەی سەرچاوەی خۆمانەوە زانیاریی نوێ و مەترسیدار به ھەواڵگریی وەزارەتی پێشمەرگە دهگهن.''
kdp-
