ڕاكان جبووری لە كەركووك سێ گەڕەكی نوێی عەرەبنشین دروست دەكات
بەپێی ئەو زانیارییانەی ، ڕاكان جبووری هەوڵی داوە گوندەكانی (باجوان، سەیادە و رجێبات) كە سەرجەمیان عەرەبنشینن، بیانخاتە ناو سەنتەری شارەوانییەوە و وەک سێ گەڕەكی عەرەبنشین هەژماریان بكات".
لەو بارەوە سەردار عەبدوڵا بەڕیوبەری شارەوانیی كەركووك بۆ (باسنیوز) گوتی: "ڕاكان جبووری نووسراوی فەرمی ئاراستەی شارەوانی كردووە كە دەست بكەین بە دابەشكردنی زەویی گوندی رجێبات بۆ ئەوەی لەسەر خەڵكی گوندەكە بەپێی ئەندازیاری بۆ خانووی نشتەجێبوون دابەشی بكەین".
سەردار عەبدوڵا گوتیشی: "تا ئیستا نازانین ئەو زەوییانە سەر بە میلاكی چ وەزارتیكن، بەڵام تا ئێستا شارەوانی دەستی بە بەدابەشكردن نەکردووە و ئەگەر لە دەرەوەی شارەوانیی دابەش كرابیت، بە سەرپێچیی دەزانین و هیچ پەێوەندییەكمان پێوە نییە".
بەپێی زانیارییەکان خەڵكی گوندی (رجێبات) سەرجەمیان عەرەبن و لە عەشرەتی (لهێب)ن و زەوییەكانیان بە شیوەی بلۆك دابەش دەكەن بۆ خانووی نشتەجێبوون و هەر پارچەیەکی 200مەتری بە 12ملیون دینار دەفرۆشرێت و دەكرێتە خانوو".
باسنیوز
