ڕاكان جبووری لە كەركووك سێ گەڕەكی نوێی عەرەب‌نشین دروست دەكات

 ڕاكان جبووری لە كەركووك سێ گەڕەكی نوێی عەرەب‌نشین دروست دەكات
دوای ئەوەی راكان جبوری پارێزگاری سەپێدنراوی كەركووك گوندە عەرەب‌نشینەكانی نزیک كەركووكی خستە ناو سەنتەری شارەوە، ماستەر پلانی نوێیان بۆ دەردەكات و بەتەمایە سێ گوندی عەرەب‌نشینی نزیک کەرکووک بخاتە سەرشار و وەک گەڕەک تۆماریان بکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ، ڕاكان جبووری هەوڵی داوە گوندەكانی (باجوان، سەیادە و رجێبات) كە سەرجەمیان عەرەب‌نشینن، بیانخاتە ناو سەنتەری شارەوانییەوە و وەک سێ‌ گەڕەكی عەرەب‌نشین هەژماریان بكات".

لەو بارەوە سەردار عەبدوڵا بەڕیوبەری شارەوانیی كەركووك بۆ (باسنیوز) گوتی: "ڕاكان جبووری نووسراوی فەرمی ئاراستەی شارەوانی كردووە كە دەست بكەین بە دابەشكردنی زەویی گوندی رجێبات بۆ ئەوەی لەسەر خەڵكی گوندەكە بەپێی ئەندازیاری بۆ خانووی نشتەجێبوون‌ دابەشی بكەین".

سەردار عەبدوڵا گوتیشی: "تا ئیستا نازانین ئەو زەوییانە سەر بە میلاكی چ وەزارتیكن، بەڵام تا ئێستا شارەوانی دەستی بە بەدابەشكردن نەکردووە و ئەگەر لە دەرەوەی شارەوانیی دابەش كرابیت، بە سەرپێچیی دەزانین و هیچ پەێوەندییەكمان پێوە نییە".

بەپێی زانیارییەکان خەڵكی گوندی (رجێبات) سەرجەمیان عەرەبن و لە عەشرەتی (لهێب)ن و زەوییەكانیان بە شیوەی بلۆك دابەش دەكەن بۆ خانووی نشتەجێبوون و هەر پارچەیەکی 200مەتری بە 12ملیون دینار دەفرۆشرێت و دەكرێتە خانوو".











باسنیوز
Top