ھەولێر.. باڵەخانەیەک لە نزیک فلکەی زراعە ئاگری گرت

 ھەولێر.. باڵەخانەیەک لە نزیک فلکەی زراعە ئاگری گرت
باڵەخانەیەک لە نزیک فلکەی زراعەی ھەولێر ئاگری گرتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ھەولێریش خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24/11/2018، باڵەخانەیەک لە نزیک فلکەی زراعەی ھەولێر ئاگری گرتووە، تا ئێستاش تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ھەولێر خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی ئاگرەکەوە چەند کەسێک لەنێو نھۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکە گیریان خواردووە، تیمەکانی فریاگوزاریش خەریکی دەربازکردنیانن.










باسنيوز
Top