سه‌رۆك بارزانى لەگەڵ ساڵح موتڵه‌گ كۆ بووەوە
ئه‌مڕۆ هەینی 2018.11.23 بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له شارى به‌غدا درێژەیان هەیە و ئەمڕۆ لەگەڵ ساڵح موتڵەگ سەرۆکی بەرەی نیشتمانیش کۆ بووەوە.
بەپێی زانیارییەکان له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رله به‌يانى ئه‌مڕۆ هەینی سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و حه‌يده‌ر عه‌بادى, سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سر كۆ بووه‌وه.
دوێنێ سه‌رۆك بارزانى به سه‌ردانێك و به سهرۆكايهتیى شاندێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كۆبووه‌وه.
دیدار و چاوپێکەوتنە سیاسییەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوامن و بڕیارە لە نەجەف لەگەڵ هەر یەکە لە موقتەدا سەرد، سەرۆکی بەرەی سەدر و عەمار حەکیم لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆ ببێتەوە.
باسنيوز
