سه‌رۆك بارزانى لەگەڵ ساڵح موتڵه‌گ كۆ بووەوە

 سه‌رۆك بارزانى لەگەڵ ساڵح موتڵه‌گ كۆ بووەوە
سه‌رۆك بارزانى و شاندى ياوه‌رى، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ هەینی له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى كۆ بووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هەینی 2018.11.23 بۆ رۆژى دووه‌م له‌سه‌ر يه‌ك، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆك بارزانى له‌ شارى به‌غدا درێژەیان هەیە و ئەمڕۆ لەگەڵ ساڵح موتڵەگ سەرۆکی بەرەی نیشتمانیش کۆ بووەوە.

بەپێی زانیارییەکان له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رله‌ به‌يانى ئه‌مڕۆ هەینی سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و حه‌يده‌ر عه‌بادى, سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سر كۆ بووه‌وه‌.

دوێنێ سه‌رۆك بارزانى به‌ سه‌ردانێك و به‌ سه‌رۆكايه‌تیى شاندێك گه‌يشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

دیدار و چاوپێکەوتنە سیاسییەکانی سەرۆک بارزانی بەردەوامن و بڕیارە لە نەجەف لەگەڵ هەر یەکە لە موقتەدا سەرد، سەرۆکی بەرەی سەدر و عەمار حەکیم لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆ ببێتەوە.










باسنيوز
Top