سەرکێشی شوفێرێک لە هەولێر کارەساتی خوڵقاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2018، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، شه‌وی رابردوو کاتژمێر دوای 11ی شه‌و شوفێرێکی گه‌نج ئۆتۆمبێلێکی پاساتی تایبه‌تی لێدەخوڕی له دوای ئه‌وه‌ی بەخێراییەکی زۆره‌وه له‌شه‌قامی 100 مه‌تری به‌ره‌و لای فلكه‌ی زراعه هات، خێراییەکەشی بووە هۆی ئەوەی خۆی به یه‌كێک لە ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمی بکێشێت و له دواییشدا خۆی به ماتۆڕسكیلێكی وهستاویشدا بدات، ئینجا دواتر وەرگەڕا و کەوتە سه‌ر دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه و دوو داری جوانكاریشی شكاند".
ڕوونیشی کردووەتەوە، ئه‌وه‌ی له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه مایه‌وه كه جێگای تێروانین بوو، نهشرهكانی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەکەبوو به‌داگیرساوی، كه زۆرێك له گه‌نجان و له‌م كه‌سانه‌ی كه خۆیان بهسهرووری یاسا ده‌زانن رێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن، كه ئه‌مجۆره نهشرهیه لهئوتومبیلهكانیان ببه‌ستن.
bas news-
