واده‌ى دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست ئاشكرا ده‌كرێت
عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ناوه‌ڕۆكى گرێبه‌ستى دامه‌زراندنى مامۆستایان، ده‌بێت دواى سێ ساڵ خزمه‌ت، ئه‌و مامۆستایانه به‌هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێندرێن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه له‌ماوه‌ى ساڵانى 2013 – 2016 له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار مامۆستا به گرێبه‌ست دامه‌زراون و زۆربه‌یان خزمه‌تى سێ ساڵیان ته‌واوكردوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه نه‌كراوه‌ته دامه‌زراوى هه‌میشه‌یى.
ڕوونیشیكرده‌وه، به‌دواداچونیان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و په‌روه‌رده‌وه پێیانڕاگه‌یه‌ندراوه كه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و مامۆستایانه به‌هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.
ئاشكراشى كرد، كه وه‌ك وه‌ڵام بۆ ئه‌و بابه‌ته زانیاری‌یان پێدراوه، دواى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێم و په‌سندكردنى بودجه‌ى 2019، ئه‌و پرسه یه‌كلایى ده‌بێته‌وه.
bas news-
