كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و نووری مالیكی ده‌ستیپێكرد
له به‌غدا رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئیستا، سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته باره‌گای حزبی ده‌عوه و ئێستا سه‌رۆك بارزانی و نووری مالیكی له كۆبوونه‌وه‌دان.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك بارزانی، به یاوه‌ری شاندێكی باڵا گه‌یشته به‌غدا و هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه.
k24-
