پرۆژه‌ی سیتی پاس له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
هۆشمه‌ند سادق،ت، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، پرۆژەی سیتی پاس پێنج هێڵە و هەموو ناو شاری هەولێر دەگرێتەوە.
وه‌ك له‌و نه‌خشه‌یه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پێنج هێله به ره‌نگه‌كانی سوور، سه‌وز، شین، زه‌رد و قاوه‌یی نیشان كراون.
به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی، هێله‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هێڵی سوور: لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستپێدەكات تاكو ناوچەی رۆشنبیری.
هێڵی سەوز: لە كەسنەزانەوە دەستپێدەكات تاكو نەخۆشخانەی رۆژئاوا.
هێڵی شین : لەشۆڕش – دەواجنەوە دەستپێدەكات تاوەكو گۆڕستانی كاریگه‌ی قیر.
هێلی زەرد: لە شەقامی بنەسڵاوە دەستپێدەكات تاكو شەقامی مووسڵ.
هێڵی قاوەیی: هەموو شەقامی 100 مەتری دەگرێتەوە.
روونیشی ده‌كاته‌وه، خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاریش راگەیاند، لە رێگای ئەم پرۆژەیەوە 800 هەلیکار دابین ده‌كرێت.
k24-
