به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێن
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، "به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و گواستنه‌وه‌ی كه‌یسی به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له وه‌زارتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پرۆسه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی كیمیاباران ڕاگیرابوو، به‌ڵام دواتر فه‌رمانێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچوو، كه لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیاباران، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و وه‌زاره‌تى دارایی ، پێكبهێنرێن و كار بۆ ئه‌وه پرسه بكه‌ن بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان".
ڕوونی كرده‌وه، كه بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندرووستی هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و جیاكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتووه‌كان، پێشبینیش ده‌كه‌ن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاروانی یه‌كه‌م كه 580 به‌ركه‌وته‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ربۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڕێ بكرێن.
ڕۆژی 16|3|1988، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران كرا، له‌ئه‌نجامدا زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و شاره شه‌هیدبوون و به‌هه‌زارانى دیكه‌ش برینداربوون. له ساڵی 2003یشه‌وه تا ئێستا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه 105 برینداریان گیانییان له ده‌ست داوه و به‌شیكی دیكه‌شیان باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
bas news -
