سلێمانى.. خوێندنى ئینگلیزى له 120 قوتابخانه هه‌ڵده‌په‌سێردرێت
مه‌ریوان عومه‌ر ، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى "دواى به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و قوتابخانانه‌ى كه سیستمى خوێندنى پۆله‌كانى (1 ، 2 ، 3 ) ى بنه‌ڕه‌تییان ئینگلیزییه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه له زۆرێكیان مامۆستاى پێویست بۆ گوتنه‌وه‌ى وانه‌كان نییه، یان ئه‌وانه‌ى وانه‌كه ده‌ڵێنه‌وه، توانایان كه‌مه".
ڕوونیكرده‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه له كۆى 270 قوتابخانه‌ی سنوورى 12 په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان، خوێندن به‌و سیستمه له 120 قوتابخانه هه‌ڵپه‌سێرداو و وه‌ك ساڵانى پێشوو به زمانى كوردى وانه‌كان ده‌خوێنن.
باسى له‌وه‌شكرد، كه سیستمه‌كه ڕه‌تنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو تا چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان هه‌ڵپه‌سێردراوه، به‌رنامه‌ش هه‌یه له داهاتوودا ژماره‌ى قوتابخانه‌كان كه به‌و سیستمه بخوێنن، زیاد بكه‌ن.
bas news -
