هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی حزبی شیوعی چینی بەشداری کۆنگرەی دیالۆگی نێوان حزبی شیوعی چینی و پارتە سیاسیەکانی وڵاتانی عەرەبی لە وڵاتی چین کرد لە میانەی کۆنگرەکە کە بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی حکومی و سەرکردایەتی حزبی شیوعی لە ژێر ناونیشانی (الاصلاح و الانفتاح اختیار الطریق و الاستفادە المتبادلەُ) بەڕێوەچوو وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن بەڕێز( هیوا ئەحمەد مستەفا) خوێنرایەوە هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا شاندی پارتی بە جیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە بەشداربووەکان ئەنجامدا و دواتر لەگەڵ شاندی حزبی شیوعی چینی کۆبوویەوە.