سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز كۆبووه‌وه
له درێژی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له به‌غدا سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ فاڵح فه‌یاز كۆبووه‌وه . نووسینگه‌ى فاڵح فه‌یاز له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه كردووه، سه‌رۆك بارزانى و فه‌یاز دووپاتیان له سه‌ر هاوئاهه‌نگى نێوان حكوومه‌تى ناوه‌ندى و حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه‌ته‌وه.
فه‌یاز به پێویستى زیانیوه ئه‌م كه‌شه ئه‌رێنیه‌ى هه‌یه به‌كاربهێنرێت بۆ روحى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێندراوه‌كانی نێوان هەولێر و بەغدا.
kdp-
