عادل عەبدولمەهدی: بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە

 عادل عەبدولمەهدی: بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند، سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێنا. چاودێرانیش جەخت لە بەهێزیی پێگەی سەرۆک بارزانی لەمبارەیەوە دەکەنەوە.


لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا کە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجام درا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەسفی سەرۆک بارزانیدا ڕای گەیاند، سەرۆک بارزانی تێکۆشەرێکی دێرینە، لە چیاکانی کوردستان خەباتی کردووە، سەرکردایەتیی پرۆسەی گۆڕینی دیموکراسی و ڕووخانی دیکتاتۆری و خەباتی گەلی کورد و گەلی عێراقی کردووە“.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناساند کاتێک ئاماژەی بەوە کرد: ”بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندازیارێکی گەورەی پرۆسەی بونیادنانی پەیوەندییەکانە نەک هەر لە عێراق، بەڵکوو لە ناوچەکە و جیهان، ئێمە پێشوازی لە ڕابەرێکی گەورە دەکەین“.

چاودێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە سەرۆک بارزانی لە پێگەیەکی یەکجار بەهێزەوە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە.

پێشتر محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی هەفتەنامەی (باس)دا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت یان لە هەر پۆستێک بێت، تەنانەت ئەگەر لەنێو سیاسەتیشدا نەبێت، ”هەر دەبێت بۆ پرسە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە پرسی پێ بکرێت“.









باسنيوز
Top