وڵاتێکی ئەوروپی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی کوردستان دەکات
ڤیکتۆر نیدۆپاس، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، سەنتەرێکی ڤیزایان لە ھەولێر کردووەتەوە و چیتر پێویست ناکات خەڵکی کوردستان بۆ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی بەغدا بکەن.
ڤیکتۆر نیدۆپاس هەروەها رایگەیاندووە، پێشتر ئۆکرانیا و کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان ھەبووە و ئامانجمانە ئەو پەیوەندییانە زیندوو بکەینەوە.
باڵیۆزی ئۆکرانیا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی خۆی و مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کورداستان کردووە و رایگەیاندووە، ”ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی رێوشوێنەکان بوو بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کیێڤ و هەولێق لەرووی سیاسی و ئابوورییەوە.
ئۆکراینا وڵاتێکی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەوروپایە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە.
باسنيوز
