ئەمریکا پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات

 ئەمریکا پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، پێشوازی لە سەردانەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ١١ی ٢٠١٨ی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات.

برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە تویتێکدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بە گرنگ وسف کرد.

مەکگۆرک نووسیویەتی ئەمریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەھدی.

نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی دژ بە داعش ھەروەھا جەخت دەکاتەوە کە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگیی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگن بۆ کۆتایی ھێنان بە داعش.









باسنيوز

Top