بەرهەم ساڵح بۆچی سەردانە لەناکاوەکەی بۆ ئیتاڵیا ئەنجام دا؟

 بەرهەم ساڵح بۆچی سەردانە لەناکاوەکەی بۆ ئیتاڵیا ئەنجام دا؟
بەبێ هیچ ڕاگەیاندراوێکی پێشوەختە و هیچ بانگەشەیەکی میدیایی بەرفراوان کە لە سەردانەکانی پێشتریدا ئەنجامی دەدا، شەوی ڕابردوو بەرهەم ساڵح لە ناکاو بەغدای بەرەو ئیتاڵیا بەجێ هێشت.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەیان بڵاو کردەوە کە بەرهەم ساڵح دەیەوێ بەشداری لە کۆنگرەیەک بە ناوی (دیالۆگی ناوەڕاستەکان) بکات، بەڵام لەو کۆنگرەیەدا هیچ سەرۆکی وڵاتێک بەشداری ناکات، تەنیا سەرۆکی ئیتاڵیا نەبێت کە وڵاتەکەی کۆنگرەکە لەخۆوە دەگرێت.

بەرهەم ساڵح لەوە دڵنیا بووە کە سەرجەم سەرکردە باڵاکانی عێراق پێشوازی لە سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری دەکەن و سەردانەکەش کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت، هەروەها لەبەر ئەوەی سەرۆک بارزانی نایەوێت بەرهەم ساڵح پێشوازی لێ بکات، بۆیە بەپەلە بەغدای جێهێشتووە، تاوەکوو تووشی ئیحراجییەکی زۆر نەبێت.

لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: ”بەرھەم ساڵح بەلای سەرۆک بارزانییەوە ڕەقەم نییە، چونکە بەلای سەرۆک بارزانییەوە ئەو پیاوە بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار ھەڵەیەکی گەورەی کردووە، بووەتە ھۆی لێکترازانی ناو ماڵی کورد و وای کردووە خەڵکی دیکە بە سووکی تەماشای ئیستحقاقی کورد بکات“.











باسنيوز
Top