لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بڕی زیاتر لە 60 تەن خورما بۆ ئێران گەڕێندرایەوە
بەرێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2018 لە ڕاگەیاندراوێکدا کە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "دوێنێ چوارشهممه 21/11/2018 هەڵساین بە گەڕاندنەوەی سێ کامیۆن لە خورما بە بڕی 61)تەن و 967کیلۆگرام٬ کە لەلایەن لێژنەی پشکنینی هۆبەی وەرگرتنی نمونەی خۆراك دەستی بەسەردا گیرابوو".
ڕوونیش کراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەم خورمایە له پشكنینی تاقیگه دهرنهچووە و مێژووی ماوەی دەرچوون و بەسەر چوونیشی لەسەر نییە، بۆیە گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران.
باسنيوز
