به هۆى دهميرتاشهوه ئه‌گه‌رى ده‌ركردنى توركيا له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا له ئارادايه
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى مافه‌كانى مرۆڤى ئه‌وروپا بڕيارى بێتاوانى بۆ سه‌لاحه‌ددين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى پارتى ديموكراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ركرد، ئه‌ردۆغان نيگه‌رانه له بڕيارى دادگاكه و دوێنێ له ميانى وتارێكدا دژى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا قسه‌ى كرد.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆكى توركيا رایگەیاند، سه‌لاحه‌ددين دەمیرتاش پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە هەیە و تۆمەتباریشە بە کوشتنی 50 کەس و دادگاى مافى مرۆڤى يه‌كێتى ئه‌وروپا تيرۆريست په‌رسته.
كاردانه‌وه‌كان له باره‌ى بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئازادكردنی ده‌میرتاش به‌رده‌وامن، به گوێره‌ی بۆچوونی پارێزه‌ران، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كات؛ ئه‌وا توركيا له ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا ده‌رده‌كرێت و هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: ره‌نگه یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككاری دیكه‌ش دژی توركیا بگرێته‌به‌ر.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئەمڕۆ دوو بەرپرسی باڵای یەكێتی ئەوروپا سەردانی توركیا دەكەن.
فێدریكا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و جۆھانێس ھان، بەرپرسی بەرفراوانكردنی یەكێتی ئەوروپا سەردانی توركیا دەكەن و لە ئەنقەرە لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆدەبنەوە و پرۆسەی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا تاوتوێ دەكەن.
بڕیاریشە بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی سەلاحەددین دەمیرتاش و دۆخی رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارە زیندانیكراوەكانی دیكەش تاوتوێ بكرێت.
سەردانەكەی ئەو دوو بەرپرسەی ئەوروپا لە كاتێكدایە كە داواكاری وەستاندنی پرۆسەی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا زیاتر دەبن.
K24
